دەربارەی ئێمە

کۆمپانیای سپێشیەڵ تیم

سپێشەڵ تیم، کۆمپانیایەکی ئەمنی تایبەتمەندە بە دابینکردنی خزمەتگوزاری ئەمنی ستانداردی بەرز لە بوارەکانی (پاسەوانی تایبەتی ڤی ئایپی، تیمی پاسەوانی ئۆتۆمبێل، پاراستنی ئاسایشی شوێنی نیشتەجێبوون و بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان، گواستنەوەی پارەی کاش) لە هەرێمی کوردستان دا . لە ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە و مۆڵەتی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی هەیە. سپێشەڵ تیم، خزمەتگوزاری ئەمنی پێشکەش دەکات بۆ نەهێشتنی مەترسی ئەمنی لەو شوێنانەی مەترسیدارە و کێشەی تێدایە. بە بڕوا بەخۆبونتانەوە کارەکانتان بە کارایی ئەنجام بدەن و دوو دڵی ئەمنیەتتان مەبن، ئەوە ئەرکی ئێمەیە! تیمەکانمان ڕاهێنراون بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئاستەنگی جۆراوجۆری ئەمنی و دڵنیابوون لە پاراستنتان و وەڵامدانەوەی خێرا بۆ هەر هەڕەشە و مەترسییەکی لە ناکاو. لەگەڵ سپێشەڵ تیم، هەمیشە پارێزراو بە!

بۆچی ئێمە

ئێمە تایبەتین لەبەر ئەوەی

icon

شارەزایی

پسپۆڕین لە دابینکردنی ئاسایش لە شوێن و ژینگەی مەترسیداردا . تیمەکانمان ئامادە کراون بۆ مامەڵە کردن و ڕووبەڕووبونەوەی هەر هەڕەشە و ئاڵۆزی و مەترسییەک، بە وردی و کارامەیی و پرۆفیشناڵانە.

icon

تیمەکانمان بە باشترین شێوە ڕاهێنانراوە

تیمە ئەمنیەکانمان لەلایەن ڕاهێنەرانی دەزگا و ئەکادیمیای بەناوبانگ و بە ئەزمونەوە ڕاهێنراون و شارەزایی تەواوەتییان هەیە لە پاراستنی کلاینتەکانمان لە ناوچە مەترسیدارەکاندا.

icon

متمانەپێکراویی

تیمەکانمان بە متمانەپێکراوی دەناسرێنەوە کە بە تەواوی ڕاهێنراون و تاقی کراونەتەوە. لە هەر کات و شوێنێک بیت، پابەندین بە پاراستنتان !